فرۆشتنی دۆلار بەنرخی بانکی ناوەندی لە فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولێر دەستپێدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری گشتی ئارتی بانک ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو فرۆشتنی دۆلار بەنرخی بانکی ناوەندی عێراق لە فڕۆکەخانەکان دەستپێدەکاتەوە.

هەمیلە گەردی بەڕێوەبەری گشتی ئارتی بانگ ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو جارێکی دیکە فرۆشتنی دۆلار بەنرخی بانکی ناوەندنی عێراق لە فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولێر دەستپێدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەفتەی داهاتوووەوە فرۆشتنی دۆلار بەنرخی بانکی ناوەندنی بەڕووی گەشیاراندا لەهەردوو فڕۆکەخانەکە دەکرێتەوە.

لەکاتێکدا، لەماوەی ڕابردوودا فرۆشتنی دۆلار بەنرخی بانکی ناوەندنی عێراق لە فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولێر بۆ ماوەیەکەی کاتی وەستێنرا، چونکە ئەو بڕە پارەیەی لەلایەن بانکی ناوەندییەوە تەرخانکراوە کە 2.5 ملیۆن دۆلارە لە هەفتەیەکدا، لە فڕۆخانەکانی سلێمانی و هەولێر لەو بڕە زیاتر فرۆشرابوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا