پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ پێنجشەممە30ی تشرینی دووەم، سەرۆک کۆماری تورکیا بەمەبەستی ئاگربەستی هەمیشەیی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە سەردانی ئیمارات و قەتەر دەکات.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، ئەمڕۆ سەردانی ئیمارات دەکات و لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە، هەروەها دوای کۆبوونەوەکە سەردانی دوبەی دەکات و بەشداری لە 28یەمین کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات.
سەرۆک کۆماری تورکیا، پێش گەڕانەوەی بۆ تورکیا لە ڕۆژانی 4 و 5ی کانوونی یەکەم سەردانی دەوحە دەکات و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانی لە دەوحە، ڕەخساندنی هەلومەرجی گونجاوە بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەستی کاتی نێوان ئیسرائیل و حەماس بۆ ئاگربەستێکی هەمیشەیی.
لەکاتێکدا، لە ڕۆژی 22ی تشرینی دووەم، بەنێوەندگیری قەتەر و میسر و ئەمریکا ئاگربەستێکی چوار ڕۆژە لەنێوان فەڵەستین و ئیسرائیل ڕاگەیەندرا و دواتر بۆماوەی دوو ڕۆژی دیکە درێژکرایەوە، لەئێستاشدا قەتەر و میسر كار بۆ رێككەوتن لەسەر ئاگربەستێكی درێژخایەن لە غەززە دەكەن.