پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، کۆبووەوە.
لە راگەیەندراوێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، فیدان ئاماژەی بەوە کرد کە لە بەغدا لەگەڵ فوئاد حسێن کۆبووەتەوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوە کردووە لەو کۆبوونەوە ئەمنییەی بە میوانداری عێراق لە بینای وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکە سازکراوە، هەریەک لە وەزیری بەرگریی، یاشار گولەر و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی (میت)، ئیبراهیم کاڵن و جێگری وەزیری ناوخۆ، مونیر کارائۆغڵو بەشداریان کردووە.