نەوت زیاتر دابەزی

پۆڵەتیك پرێس

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆ شەمە یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 78 دۆلارو 89 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەوەش جارێكی دیكە نرخەكەی دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

هاوشێوەی نەوتی برێنت، نەوتی خاوی ئەمریكیش دابەزینی تۆمارو یەك بەرمیل بە 76 دۆلارو 9 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

لەچەند مانگی رابردودا ئەمە یەكەمجارە نرخی نەوت بەوشێوەیە دابەزین تۆماربكات، پێشتر نرخەكەی بەردەوام لە سەرووی 80 دۆلارەوە بوو.

ئەو دابەزینەی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، پێشتر وەزیری نەوتی عێراق پێشبینی ئەوەی كردبوو، تا كۆتایی ئەمساڵ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بگاتە نزیكەی 100 دۆلاری ئەمریكی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا