داوا دەكرێت بەهۆی گەندەڵییەكانیەوە رێگری لە كاندیدبوونی هۆشیار زێباری بكرێت

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارێكی دەوڵەتی یاسا داوا لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق دەكات رێگە نەدەن هۆشیار زێباری كە چەندین دۆسیەی گەندەڵی لەسەرە خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندید بكات.

عالیە نوسەیف، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق نوسراوێكی ئاڕاستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و دەستەی دەسپاكیی عێراقی كردووەو تێیدا داوایكردووە رێگە نەدەن كەسێك خۆی كاندید بكات كە پێشتر بەتۆمەتی گەندەڵی متمانەی لێوەرگیراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كاندیدكردنی كەسێك كە پێشتر بەهۆی گەندەڵییەوە لەسەر كار لادراوە سوكایەتییە بەدەوڵەتی عێراق و یاساو دەسەڵاتی یاسادانان كە بەرپرسیارە لەدانانی یاسا.

لە ئێستادا پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی هۆشیار زێباری بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كاندیدكردووە.

ساڵی 2016 بەهۆی بوونی گەندەڵی و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتەكانی پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران متمانەی لە هۆشیار زێباری وەرگرتەوە كە ئەوكات وەزیری دارایی عێراق بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا