لایەنە شەڕكەرەكانی یەمەن ئاگربەستیان راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لایەنەكانی شەڕی یەمەن لەسەر ئاگربەستێك بۆ ماوەی دوو مانگ ڕێككەوتن و ئەمریكا و ئێرانیش پشتیوانی لە ئاگربەستەكە دەكەن.

هانس گرۆندبێرگ نێردەی تایبەتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری یەمەن ڕایگەیاند: دوای پێشنیازی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە یەمەن، لایەنەكانی شەڕ لەو وڵاتە ڕێككەوتوون بۆ ماوەی دوو مانگ ئاگربەست واژۆبكەن و لە ئەمڕۆشەوە ئاگربەستەكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای كۆتاییهاتنی ئەو ماوەیە دەتوانرێت ماوەی ئاگربەستەكە درێژ بكرێتەوە.

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا پشتیوانی لە ڕێككەوتنەكە كرد و ڕایگەیاند، هەرچەندە ئەوە هەنگاوێكی گرنگە، بەڵام تەنها ئاگربەست بەس نییە و دەبێت كۆتایی بە شەڕ و پێكدادانەكانی یەمەن بهێنرێت.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، پێشوازی لە بڕیاری لایەنەكان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە یەمەن دەكەن و هیواخوازن دەستپێكێك بێت بۆ چارەسەركردنی قەیرانی ئەو وڵاتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا