لەشاری هەولێر بەتۆمەتی قاچاخچێتی دراو 11 کەس دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ئاشکرایکرد، لەشاری هەولێر 11 تۆمەتباریان بە کاری قاچاخچێتی دراو دەستگیرکردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە22ی ئاب، دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ڕایگەیاند،” لەگەڵ حکومەتی هەرێم بەهەماهەنگی توانرا لەشاری هەولێر 11 تۆمەتبار دەستگیربکەن، کە کاری قاچاخچێتی دراویان دەکرد”.

ئاماژەی بەوەکرد، دانپێدانانی تۆمەتباران تۆمارکراون و بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەریان ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراون.

جەختیکردەوە، بەمەبەستی پاراستنی سەقامگیری دارایی، پرۆسەی بەدواداچوون بۆ ئەو کەسانەی دەستکاری ئاسایشی ئابوری دەکەن بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا