پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی زیاتر لە مانگێک کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕاگیران، لە ئێستادا پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە.

پێشتر پەرلەمانی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێک دەکات کە ئەوانیش:

یەكەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای (بەركاركردن و هەمواری پیادەكردنی یاسای كەرەنتینی كشتوكاڵیی عێراقی ژمارە ٧٦ی ساڵی ٢٠١٢ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، پشت بەستن بە حوكمی بڕگەی (دووەم)ی ماددەی (٧٨) و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (٨٣) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

دووەم: دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

سێیەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیاز و پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩، ٩٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:

١ – پێشنیازەیاسای (پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان-عێراق).

٢ – پێشنیازەیاسای (بەركاركردنی یاسای فیدڕاڵیی واژۆی ئەلیكترۆنی و مامەڵە ئەلیكتڕۆنییەكان ژمارە ٧٨ی ساڵی ٢٠١٢).

٣ – پڕۆژەیاسای (هەمواری پیادەكردنی یاسای بەڕێوەبەردنی ئەوقاف ژمارە ٦٤ی ساڵی ١٩٦٦ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان-عێراق).

٤ – پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ئەنجوومەنی شورای هەرێمی كوردستان-عێراق، ژمارە ١٤ی ساڵی ٢٠٠٨).

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا