بەنێوەندگیری کازمی گفتوگۆکانی نێوان سعودیە و ئێران دەستپێدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، “مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق چەند پەیامێکی لە سعودیەوە بۆ هێناوین لەبارەی گفتوگۆی دووقۆڵی ئێران و سعودیە”.

ڕۆژی شەممە مستەفا کازمی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە سعودیە و ڕۆژی یەکشەممەش لە سعودیەوە بەرەو ئێران بەڕێکەوت.

سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “کازمی چەند خاڵێکی سعودیەی پێگەیاندووین و سعودیە ئامادەیە بۆ بەردەوامیدان بە دانوستانەکان لەسەر ئاستێکی دیپلۆماسی”.

ئاشکراشی کرد، “بەم نزیکانە گفتوگۆکان لەگەڵ سعودیە لە بەغدای پایتەختی عێراق دەستپێدەکاتەوە”.

لە مانگی نیسانی 2022، گفتوگۆکانی نێوان ئێران و سعودیە لەدوای مانگێک لە ڕاگرتن، لە بەغدا دەستیان پێکردەوە، بەگوێرەی بڵاوکراوەی ڕۆژنامەی نور نیوزی ئێران، “کۆبوونەوەی ئەرێنی ئەم دوواییانەی نێوان سعودیە و ئێران هیواکانی هەردوو وڵاتی بەرزکردووەتەوە لەوەی هەنگاوبنێن بەرەو دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانیان”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا