دادگای فیدڕاڵی: فرۆشتنی نەوتی هەرێم نادەستوورییە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە دەرەوەی چوارچێوەی ڕەزامەندی حکومەتی عێراق بە ئیسرائیل دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە سەرچاوەیەکی دادوەری عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەرەوەی دەستووری عێراق نەوتی هەناردەی ئیسرائیل کردووە، بۆیە دادگای فیدڕاڵی لە میانی دانیشتنەکەی بڕیاریدا لەسەر نادەستووری یاسای نەوت و غازی هەرێم و ڕەتکردنەوە بەوپێیەی پێشێلی دەستووری عێراقە.

بەپێی قسەی ئەو سەرچاوەیە، دادگای فیدڕاڵی بڕیاری ناچارکردنی هەرێمی داوە بەوەی نەوت ڕادەستی حکومەتی ناوەند و بەدیاریکراویش وەزارەتی نەوت بکات.

وتیشی، “دادگا بڕیاریداوە، سکاڵاکار مافی ئەوەی هەیە بەدوای پوچەڵکردنەوەی گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم بچێت کە لەگەڵ لایەنە دەرەکییەکان واژۆی کردووە”.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، دادگا بڕیاری ناچارکردنی هەردوولای داوە بە پێداچوونەوە و وردبینیکردن بەو گرێبەستانەی واژۆکراون، لەپێناو گرەنتیکردنی پشکی هەرێم لە بودجە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوو چەند بەڵگەنامەیەک ئاشکراکران تیایاندا ئاماژە بەوەکرابوو، هەرێمی کوردستان لەڕێی بەندەری جیهانەوە نەوتی بە ئیسرائیل فرۆشتووە، کە ئەمەش پێشێلکاری دەستووری عێراقە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا