بایدن بەهۆی بارودۆخی ئەفغانستانەوە ناچێتە ماڵەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی ئەمریکا، بڕیاریدا، ئەم هەفتەیە نەچێتەوە ماڵەوە، بەهۆی ئەو بەرەوپێشچوونانەی لە ئەفغانستاندا ڕوویانداوە.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، بڕیاریدا ئەم هەفتەیە نەچێتەوە بۆ ماڵەکەی لە وێڵمینگتۆن، بەهۆی ئەو بەرەو پێشچوونانەی لە ئەفغانستان ڕوویانداوە، دوای ئەوەی بزوتنەوەی تاڵیبان دەستی بەسەردا گرت.

ئەمڕۆ شەممە ٢١ی ئابی ٢٠٢١، ئاژانشی ڕۆیتەرس بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو بەرەو پێشچوونانەی لە بارودۆخی ئەفغانستان ڕوویانداوە، وایکردووە بایدن بڕیار بدات لە کۆشکی سپی بمێنێتەوە، نە چێتەوە بۆ ماڵەکەی لە شاری وێڵمینگتۆن لە ویلایەتی دیلاوەر.

بەپێی وتەی یەکێک لە بەرپرسانی کۆشکی سپی، بایدن چاودێری دوایین بەرەو پێشچوونەکان دەکات لە ئەفغانستان، بە تایبەت ئەو هەزاران کەسەی دەیانەوێت لە ناوچەکە ڕابکەن، دوای ئەوەی بزوتنەوەی تاڵیبان حکومی ناوچەکە دەکات.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، بڕیاریدا دوای نزیەی ٢٠ ساڵ لە بەجێهێنانی ئەرکەکەیان، هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بکشێنێتەوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی بارودۆخی ئەو وڵاتە بەرەو خراپی بڕوات، دوای ڕووخاندنی سوپای ئەفغانستان و کۆنترۆڵکردی ئەفغانستان لە لایەن تاڵیبانەوە.

هەرچەندە دوای ئەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر ئەفغانستاندا گرت، لێبوردنی گشتی ڕاگەیاند بەڵام، بە هەزاران ئەفغانی هەوڵی هەڵاتن لەو وڵاتە دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا