دوای كشانەوەی لایەنگرانی سەدر مالیكی پەیامێكی بڵاوكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نووری مالیكی، ئەمینداری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامی لەبارەی كشانەوەی لایەنگرانی سەدر لە ناوچەی سەوزی بەغدا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، هێز ناتوانێت واقیعێكی سیاسی بسەپێنێت كە ئەوانی دیكە ناچار بكات بەدوایدا بكەون.

ئەمڕۆ سێشەممە، نووری مالیكی، ئەمینداری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامی لەبارەی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر و كشانەوەی خۆپیشاندەران لە ناوچەی سەوزی بەغدا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە. لە راگەیەندراوەكەیدا لە حەوت خاڵدا باس لـــە دۆخی ئێستای عێراق و خۆپیشاندانەكانی بەغدا دەكات.

مالیكی رایگەیاند: هێز ناتوانێت واقیعێكی سیاسی بسەپێنێت كە ئەوانی دیكە ناچار بكات بەدوایدا بكەون.

وتیشی: ئەو كەسەی شەڕ دەسووتێنێت ئەو كەسە نیە كە دەستیپێدەكات یان كۆنترۆڵی ڕێڕەوەكانی دەكات، هەروەك چۆن ئەو كەسە نییە بەرهەمی دەچنێت، بەڵكو كاریگەری ناوەكی و دەرەكی هەیە كە دەست دەكات بە وروژاندن یان ڕاگرتنی دیمەنە خوێناوییەكە.

لە خاڵێكی دیكەدا مالیكی رایگەیاند: هەمووان بەڵێنیان داوە سیستەمی سیاسی بپارێزن و لەژێر چەتری دەستوور و یاسادا كاربكەن، هەروەها دەبێت هەر كارێكی هەڵە لەلایەن هەریەكێك لە ئێمەوە بەبێ ڕەزامەندی و دوودڵی ئیدانەی بكەین.

باسی لەوەشكرد، دامودەزگا شەرعیەكانی دەوڵەت بە پێی یاسا پارێزبەندی و ڕێزی تەواویان هەیە و كە هێرشكردنە سەریان تاوانێكی گەورەیە كە بە یاساكان سزا دەدرێن و بە تێكدانی ژیانی سیاسی و پێشێلكردنی دیموكراسی فرەیی دادەنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا