پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کەشناسی سلێمانی کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە زۆربەی ناوچەکان هەورەتریشقە و بارانی بەلێزمە دەبێت.
ئەمڕۆ هەینی کەشناسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە زۆربەی ناوچەکان هەندێک کات هەورە تریشقە و لێزمە باران دەبێت وە هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر بارین دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، پێشبینی دەکرێت سنووری پارێزگای دهۆک ڕێژەی دابارینی زیاتر بێت، لە هەندێک ناوچە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە.
باسی لەوەش کرد، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی گشتی زۆر نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ، لە ناوچە شاخاوییەکان نزیک دەبێتەوە لە سفر پلەی سیلیزی.
لەبارەی کەشی سبەی شەممە باسی لەوەکرد، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە.