26 زیندانی لە زیندانەكانی توركیا گیانیانلەدەستداوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانتارێكی پارتی چەپی سەوز رایگەیاند، لەسەرەتای شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ 26 كەس لە زیندانەكانی توركیادا گیانیان لەدەستداوە كە ژمارەیەكیان سزاكانیان تەواو بووە، دەنگۆی خۆكوشتنی بە ئەنقەستی زیندانیەكانیش رەتدەكاتەوە.

عەمەر فاروق گەرگەریئۆغلۆ پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز لە پارێزگای كۆجائەلی لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا ئاماژەی بە فشارەكانی ناو زیندانەكانی توركیا كرد و رایگەیاند، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، 26 زیندانی سیاسی گیانیان لەدەستداوە كە 11 كەسیان پێشتر زانراوە نەخۆشی مەترسیداریان هەیە.

باسی ئەوەشی كرد كە بەرپرسانی حكومەت باس لەوە دەكەن كە ژمارەیەك لەو زیندانیانە خۆیان كوشتووە، بەڵام ئەمە نیشانەیەكی پرسیارە لای ئەوان، چونكە لە بارودۆخی زینداندا زەحمەتە كەس خۆكوژی بكات.

ئەوەشی خستەڕوو، بەشێك لە زیندانیان نازانرێت كە چۆن گیانیان لەدەستداوە، لە كاتێكدا كە كامێرای چاودێری لە ناو زیندانەكەدا هەیە. ئێمەش ئەم زانیاریانە لە پارێزەران و خانەوادەی زیندانیان وەردەگرین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا