بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەمانەوێت حكومەتی نوێ بەدیهێنەری مافە دەستوورییەكانی گەلی كورد بێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح لە بەغدا كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەیەكدا كە رەییان كلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون ئامادەبوو، گفتوگۆ لەبارەی رەوینەوەی گرژییەكان، زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكان و قۆناغێكی نوێی سیاسی لە عیراق كرا و جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان كرایەوە لەپێناو پێكهێنانی حكومەتی نوێ و خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتییان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی بەربەستەكانی بەردەم پرۆسەی سیاسی و هەنگاوەكانی تێپەڕاندنی ئەم دۆخە چەقبەستووە وتی، سازان و هاوبەشیی راستەقینە فاكتەری دەربازبوونن لەم دۆخە نەخوازراوە. ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك هێزێكی سیاسی بەرپرسیار و دەربەست بە پاراستنی مافەكانی گەلی كورد و هەموو نەتەوە و پێكهاتەكان، لە هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان. ئامانجی ئێمە روونە و دەمانەوێت حكومەتی نوێ بەدیهێنەری مافە دەستوورییەكانی گەلی كورد بێت و خزمەتگوزاری پێشكەشی هەموولایەك بكات. پشتگیری هەموو هەوڵێكی لەو شێوەیەش دەكەین كە كار بۆ ئەو ئامانجە باڵایە بكات. گەشبینیشن بەوەی نیەتێكی جددی هەیە بۆ تێپەڕاندنی دۆخەكە و كۆتاییهێنان بەو بنبەستە سیاسییەی وڵاتی تێكەوتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا