دادگای فیدڕاڵی پێداچوونەوە بە داواكانی رەتكردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن دەكات

پۆڵەتیك پرێس

رۆژی 13ی ئەم مانگە دادگای فیدڕاڵی عێراقی چاو بەو داوایانە دەخشێنێتەوە كە بۆ رەتكردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن ئاڕاستەیان كردووە.

ئەو بڕیارەی دادگاكە لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆیاندا بوو كە تایبەت بوو بە تاوتوێكردنی داواكانی رەتكردنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق.

لە چەند رۆژی رابردودا كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەنجامی هەڵبژاردن و ناوی كاندیدە دەرچوو و دەرنەچووەكانی بۆ دادگای فیدڕاڵی نارد تاوەكو بڕیاری خۆی لە بارەی پەسەند كردن یان رەتكردنەوەی دەربكات.

بەشێك لەو داوایانە لەلایەن هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتحەوە ئاڕاستەی دادگای فیدڕاڵی كرابوو، كە ئێستا هاوپەیمانێتییەكەی یەكێكە ‏لە لایەنەكانی چێوەی هەماهەنگی لایەنە شیعەكان.‏

رۆژی 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، ‏هەفتەی پێشوو ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكە ڕاگەیەندرا.

ئەنجامی هەڵبژاردنەكان ناڕەزایی بەشێك لە لایەنە ‏شیعییەكان لێكەوتەوەو ئاماژەیان بەوەكرد ساختەكاریان بەرانبەر كراوە، بەوهۆیەشەوە داوا دەكەن دادگای فیدڕاڵی ئەنجامەكان پەسەند نەكات و رەتیبكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا