كازمی ژنێك بە وەزیری دارایی دادەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكوەزیرانی عێراق دوورخستنەوەی ئیحسان عەبدولجەباری لە پۆستی وەزیری دارایی بە وەكالەت پەسندكرد و لە شوێنی ئەو ژنێك دەبێتە وەزیری دارایی عێراق.

میدیای فەرمیی عێراق بڵاویكردەوە، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق دوورخستنەوەی ئیحسان عەبدولجەباری لە پۆستی وەزیری دارایی بە وەكالەت پەسندكرد، لە شوێنی ئەو هیام نیعمەت، وەزیری دەوڵەت دەبێتە وەزیری دارایی عێراق.

رۆژی 11ی تشرینی یەكەمی 2022، پەرلەمانی عێراق بڕیارێكی پەسند كرد بۆ ئەوەی پۆستی وەزیری دارایی بە وەكالەت لە ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوت وەربگیرێتەوە، دوای نزیكەی دوو مانگ لە راسپاردنی بە بەڕێوەبردنی ئەو پۆستە لەلایەن سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە.

رۆژی 16ی ئابی 2022، عەلی عەللاوی، وەزیری پێشووی دارایی عێراق دەستی لەكاركێشایەوە و هەمان رۆژ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی وەكو وەزیری دارایی بە وەكالەت راسپارد.

هیام نیعمەت مەحموود محەمەد عەلی حەیدەری، لە دایكبووی 18-10-1961، هەڵگری بڕوانامەی ماستەرەو پسپۆڕی ژمێریای.
تا ئێستا چەندین پۆستی جیاوازی پێدراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا