ئەو كەسەی شامپۆی بە ئۆنلاین فرۆشتبوو ببووە هۆی تێكچوونی تەندروستی هاوڵاتییەك دەستگیركرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكەوە شامپۆی پێ‌ فرۆشراوە و دوای بەكارهێنانی بارودۆخی تەندروستی و تێكچووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت .

ئەوەشهاتووە، لەئێستادا تۆمەتبار (م،ك،ح ناسراو بە ح ،س لەدایكبووی 1992 ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 416 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.

هێما بەوەشكراوە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا