هەسەدە: توركیا پەرە بە بۆردومانەكانی دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی یەكشەممە، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، هێزەكانی توركیا و لایەنەكانی سەر بەو دەوڵەتە، بە دەیان تۆپ و دۆشكە، گوندەكانی ڕۆژئاوای گرێ سپی و رۆژهەڵاتی عەین عیسایان كردۆتە ئامانج.

هەسەدە گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە كە تیایدا بۆردومانی توركیا بە چەكی قورس بۆ سەر گوندەكانی عەین عیسا پیشان دەدات.

باسی لەوەشكردووە كە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا خانوویەكی مەدەنی لە گوندی خیربەت ئەلبەقار لە گرێ سپی، كردۆتە ئامانج و ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە باسی هیچ زیانێكی گیانی بۆردومانەكەی نەكردووە.

هێزەكانی توركیا بۆردومانەكانیان بە فڕۆكەی جەنگی و چەكی قورس پەرەپێداوە و گوندەكانی سەر هێڵی بەركەوتنیان كردووەتە ئامانج، لە باكووری سوریا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا