عەلاوی گەشبینە بە حکومەتەکەی سودانی: زۆربەی کێشەکان بەرەو چارەسەر دەڕۆن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی گەشبینی خۆی بە حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی دەربڕی و وتی، “زۆربەی کێشەکان لەسەر ڕێگای چارەسەرن”.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەراوێزی دیداری سلێمانی ئەیاد عەلاوی لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان باسی لەوەکرد، چارەسەری کێشەکان و سەرکەوتنی حکومەت پێویستی بە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی هەموومانە لەپێناو هاتنەدی سەقامگیری لە عێراق.

وتیشی، “زۆرینەمان گەشبینین بە کارەکانی حکومەتەکەی سودانی و زۆربەی کێشەکان بەرەو چارەسەر هەنگاو دەنێن”.

ئەمڕۆ حەوتەمین دیداری سلێمانی بە بەشداری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی هەرێم و بەشێکی زۆر لە سەرکردە و بەرپرسە باڵاکانی عێراق و هەرێم لە سلێمانی بەڕێوەچوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا