پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
له چه‌ند رۆژى رابردوودا له وڵاتى سعودیه گه‌نجێكى كوردى دانیشتووى شارى هه‌ولێر له سعودییه به‌ناوى عومه‌ر خالس ده‌ستگیركرا، دواى دیپۆرتكردنه‌وه‌ى بۆ كوردستان له رێگاى پۆڵه‌تیك پرێسه‌وه هۆكارى ده‌ستگیركردنه‌كه‌ى ئاشكراده‌كات.
عومه‌ر خالس ده‌ڵێت، هۆكارى ده‌ستگیركردنم ته‌نها ئه‌و ڤیدیۆییه‌بوو كه بڵاوم كرده‌وه، دواى ئه‌نجامدانى عومره، ته‌نها زیاره‌ته‌كان ده‌مێنێت چوینه كێوى عه‌ره‌فه ئه‌و جاره یه‌كه‌مجارم بوو بچمه لوتكه‌ى كێوه‌كه، كاتێك چوومه ئه‌و شوێنه شۆكبووم بینیم كه‌سانێك هه‌ن خوا ناپه‌رستن، به‌ڵكو بت ده‌په‌رستن و دار‌و به‌رد ده‌په‌رستن زۆر تووڕه‌بووم به كوردى و ئینگلیزى و به‌عه‌ره‌بى هه‌رچه‌نده زمانه‌كه‌م باش نه‌بوو ده‌مویست هه‌رچۆنێك بێت دووریان بخه‌مه‌وه له‌و به‌رده‌و هۆشیاریان بكه‌مه‌وه.
وتیشى: كاتێك هاتمه‌وه بۆ ئوتێل حاجى مه‌ریوان له ئوتێل له‌گه‌ڵم بوو برایه‌كى به‌ناوى حاجى سه‌روه‌ت ئاگادارى كرده‌وه كه وه‌زاره‌تى حه‌ج و عه‌مره‌ى سعودیه به‌دواى مندا ده‌گه‌ڕێن، من پێم وابوو خه‌ڵاتم ده‌كه‌ن یان حه‌جێكم به‌دیارى ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌ستگیریان كردم ئه‌وان له‌یه‌كه‌م رۆژه‌وه تا ئه‌و رۆژه‌ى ده‌ستگیركرام چاودێریان كردبووم.
باسى له‌وه‌شكرد، له‌كاتى ده‌ستگیركردنم بردمیانه ژوورێكى تاكه‌كه‌سى و زیندانى كرام، پێیان وتم ئه‌و شوێنه‌ى ڤیدیۆت لێكردووه، قه‌ده‌غه‌بووه، نه‌ده‌بوو ئه‌و ڤیدیۆییه بكه‌یت و به سێ زمان بڵاوتكردوه‌ته‌وه، ئه‌مه بووه‌ته هۆى ناشیرینكردنى ئه‌م وڵاته.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، سێ زیندانیان پێ‌كردم چوار رۆژو پێنج شه‌و له زیندان بووم دواى ئه‌وه‌ى دیپۆرتكرامه‌وه، ئوردن قبوڵى نه‌كرد له‌رێگاى ئاسمانى ئه‌وانه‌وه دیپۆرت بكرێمه‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌له‌پچه‌م له ده‌ستبوو ئه‌وان پێیان وابوو تاوانبارم، دووباره گه‌ڕاندمیانه‌وه بۆ زیندان.
جه‌ختیشى كرده‌وه، من ئه‌و كاره‌م بۆ راى خه‌ڵك نه‌كردووه وه‌كو واجبێكى دینى ئه‌و كاره‌م كردووه، من كه‌سێكى توندڕه‌و نیم و له ڤیدیۆكانمدا كه له‌تیكتۆك بڵاویان ده‌كه‌مه‌وه گاڵته‌و گه‌پیش ده‌كه‌م له‌وانه‌یه هه‌ندێ شتیشم كردبێت له‌رووى دینه‌وه شیاو نه‌بێت، به‌ڵام من له‌سه‌رم واجبه خزمه‌ت به‌دینه‌كه‌م بكه‌م له‌سه‌رم ئه‌رك بوو پێم باش بوو ئه‌و ڤیدیۆیه بڵاوبكه‌مه‌وه.