پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەشی پێشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت.
هاوکات سبەی ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و پلەکانی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشوو.
هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان ئەمڕۆ هەینی بەرزترین پلەی گەرما کە 21 پلەی سەدییە لە کەرکوک و گەرمیان تۆماردەکرێت و نزمترین پلەی گەرماش کە 14 پلەی سەدییە لە سۆران تۆماردەکرێت.