گەریلا كوژران و برینداربوونی 24 سەربازی دیكەی توركیا رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە ڕایگەیاند، لە درێژەی چالاكیی هێزەكانیان دژی سوپای توركیا لە ناوچەی زاپ، 16 سەرباز كوژراون و هەشت سەربازی تریش بریندار بوون.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەنراوێكدا، ئاماری چالاكییەكانی گەریلاكانی ئازادی كوردستان و هێرشەكانی سوپای توركیای لە نێوان ڕۆژانی 6 بۆ 8 ی ئەم مانگە، لە ناوچەی بەرخۆدانی زاپ بڵاوكردەوە.

هەپەگە لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە چالاكییەكانی هێزەكانماندا 16 سەرباز كوژراون و هەشت سەربازیش بریندار بوون، لە هەمان كاتدا سەنگەرێك و قەڵغانێكیش لە ناوبران.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەكەی هەپەگە، سوپای توركیا بەردەوامە لە بۆردومانكردنی ناوچەكانی بەرخۆدان بە چەكی كیمیایی و بۆمبی قەدەغەكراو و دوێنێ، لە ناوچەی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی سەنگەرەكانی شەڕی شەهید سیپان چوار جا بە بۆمبی قەدەغەكراو، بۆردومان كراون.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەكە، سوپای توركیا، سێ جار بە فڕۆكەی جەنگی، دەیان جار بە كاتیۆشا، هاوەن، تانك و چەكی قورسیش ناوچەكانی بەرخۆدانی بۆردومان كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا