بەرهەم ساڵح نووسراوێك ئاراستەی دادگای فیدراڵی دەكات “بۆشایی یاسایی دروست نەبێت”

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك كۆماری عێراق لە بارەی بەردەوامبوون لە پۆستەكەی، نوسراوێك ئاراستەی دادگای باڵای فیدراڵی دەكات‌ و لە پێناو درێژەدان بە كارەكانی بۆ ئەوەی بۆشایی دەستووری دروست نەبێت.

دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق نووسراوێكی ئاراستەی دادگای باڵای فیدراڵی كردوە كە تێیدا هاتووە، بەپێی ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لەخولی پێنجەمدا داواكاریی هەردوو مادەی 54و 55ی دەستوریان پەسەندكرد، بەڵام دواتر بەهۆی ئەوەی نیسابی یاسایی تەواو نەبوو نەتوانرا مادەی 70ی دەستور سەبارەت بەهەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ئەنجامبدرێت.

سەرۆك كۆماری عێراق لە بەشێكی دیكەی نووسراوەكەدا ئەوەی خستووەتە ڕوو، ئەو ڕێژە یاساییەی كە دادگاكەتان دیاریكردوە بەپێی بڕیارەكانی 9و 10و 16ی فیدراڵی كە لە 3_2_2022 بڕیاری لەسەردراوە، داوا لەدادگاكەتان دەكەین تەفسیری مادەی 72ی دەستور بكەن كە ئەم دەقە یاساییە ناتوانێت چارەسەری ئەم دۆخەی ئێستا بكات كە تایبەتە بەمومارەسەی سەرۆك كۆمار بەكارەكەیەوە.

ئامانجی ئاراستەكردنی نووسراوەكەی سەرۆك كۆمار بۆ دادگای باڵای فیدراڵی بۆئەوەیە بۆشایی دەستووری دروست نەبێت.

پێشتر پەرلەمانی عێراق كارنامەی دانیشتنی رۆژی دووشەممە7_2_2022 ی بڵاوكردەوە كە بڕگەیەكی كارنامەكە تایبەتبوو بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق، بەڵام بەهۆی بایكۆتكردنی دانیشتنەكە لەلایەن زۆربەی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانەوە نەتوانرا دانیشتنەكە ئەنجام بدرێت.

ئەمڕۆش محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق جارێكی تر دەرگای خۆكاندیدكردنی كردەوە بۆ پۆستی سەرۆككۆمار كە لە سبەی 9 ی شوباتەوە دەست پێدەكات بۆ ماوەی سێ‌ رۆژ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا