ئەمریکا: ئامادەین هاوکاری زیاتری سەربازی پێشکەشی ئۆکرانیا بکەین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسێکی گەورەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، کاروانێکی دیکەی هاوکارییە سەربازییەکانیان ناردووەتە ئۆکرانیا و وتیشی: ئەمریکا ئامادەیە هاوکاری زیاتری سەربازی پێشکەشی ئۆکرانیا بکات گەر دۆخەکە زیاتر ئاڵۆزببێت.

لەدوای ئەوەی ڕۆژی 22ی ئەم مانگە بەشی یەکەمی هاوكارییە سەربازییەکانی ئەمریکا گەیشتە ئۆکرانیا کە پێکهاتبوو لە 90 تەن چەک، ئێوارەی یەکشەممەش بەشی دووەمی ئەو هاوکارییە سەربازییانە گەیشتە فڕۆکەخانەی بۆریسپیل لە ئۆکرانیا.

لایخۆیەوە وەزیری بەرگری ئۆکرانیا ئاماژەی بەوەکرد، بەشی دووەمی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا لە 80 تەن چەک پێکهاتووە.

پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕێگای دا هەر دیبلۆماتکارێکی وڵاتەکەی بیەوێت، ئۆکرانیا جێبهێڵێت و فەرمانی کرد سەرجەم ئەندامانی خێزانەکانیان وڵاتەکە جێبهێڵن، هاوکات، هۆشداری دایە هاوڵاتیان بەهۆی ئەو ناکۆکیانەی لەنێوان روسیا و ئۆکرانیا هەیە، گەشت بۆ ئەو وڵاتانە نەکەن.

دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا و ئیدارەی ئەمریکا و هاوپەیمانان بەردەوام باس لەوە دەکەن کە روسیا ئامانجی لە کۆکردنەوەی 100 هەزار سەرباز لەسەر سنوورەکانی ئۆکرانیا ئەوەیە، هێرشبکاتە سەر وڵاتەکە و زەوییەکانی داگیربکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا