لە دوو رووداوی جیادا كرێكارێك و كچە خوێندكارێك كەوتنە خوارەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە دوو رووداوی جیادا، كرێكارێك لە زاخۆ لە نهۆمی سێیەمی باڵەخانەیەك كەوتە خوارەوە و كچە خوێندكارێكی زانكۆی سۆرانیش لە نهۆمی چوارەمی بەشە ناوخۆییەكەیەوە خۆی هەڵدایە خوارەوە.

پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، كرێكارێك لەكاتی كاركردندا لە نهۆمی سێیەمی باڵەخانەیەك كەوتەخوارەوە، پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دهۆك، گیانیلەدەستداوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان ئەو كرێكارە تەمەنی 21 ساڵەو ناوی (ع، م، م)ە، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دهۆك گیانی لەدەستدا.

لە رووداوێكی دیكەدا كچە خوێندكارێكی زانكۆی سۆران لە نهۆمی چوارەمی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆكەیەوە خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و لە ئێستادا لەژێر چاودێری چڕی پزیشیكدایە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا