پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لة كۆبوونەوەی لەگەڵ قائیمقام و بەڕێوبەری فەرمانگەكان و بەڕێوەبەری ناحیەكانی قەزای ڕایگەیاند، چاوەڕێین حكومەتی عێراق بڕیارەكەی بۆ ڕەوانەكردنی شایستە داراییەكانی ھەرێم جێبەجێ بكات و پارە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم هەرێمی كوردستان لەگەڵ قایمقام و بەڕێوبەری فەرمانگەكان و بەڕێوەبەری ناحیەكانی قەزای كۆیە كۆبووەوە و جەختیكردەوە، پێویستە نموونەیەكی جوانی حوكمڕانی پێشكەش بكەن و خزمەتكردنی هاوڵاتیان بكەن بە ئەولەوییەتی كاری خۆیان
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی ڕۆژنامەوانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی دواپەرەسەندنەكانی دۆسییەی شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان و جێبەجێكردنی یاسای بودجەی فیدراڵی و پابەندبوونی حكومەتی ھەرێم بە ناوەڕۆك و دەقەكانی یاساكەی بودجەی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، حكومەتی ھەرێم پابەندە بە ناوەڕۆك و دەقەكانی یاساكە و چاوەڕێن حكومەتی عێراقیش بڕیارەكەی بۆ ڕەوانەكردنی شایستە داراییەكانی ھەرێم جێبەجێ بكات.