بەهۆی هۆشیار زێبارییەوە داوای لێكۆڵینەوە لە حەلبووسی دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لێكۆڵیەنەوە لە سكاڵای چوار پەرلەمانتار دەكات كە لەسەر محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تۆماریان كردووە بە هۆی پەسەندكردنی هۆشیار زێباری وەك كاندیدی سەرۆك كۆمار.

ئەو پەرلەمانتارانەی سكاڵاكەیان تۆماركردووە بریتین لە دیلان غوفور و كەریم شكور و كاروان یاروەیس و عەلی توركی ، سكاڵایان ئاراستەی دادگای فیدڕاڵی كردووە وتیایدا داوای لێكۆڵینەوەیان لە سەرۆكی پەرلەمان كردووە بە هۆی ئەوەی هۆشیار زێباری وەك كاندید پەسەند كردووە لە كاتێكدا دۆسیەی گەندەڵی لەسەر بووە.

دادگای فیدراڵی لە ڕۆژی سێی ئەم مانگە نوسراوی ئاراستەی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی نوێنەران بەشی كاروباری یاسایی كردووە و سكاڵای ئەو پەرلەمانتارانەی بۆ ناردوون و داوادەكات لەماوەیەك كە لە 15 رۆژ تێپەڕ نەكات بە شێوەی نوسین وەڵامی دادگاكە بدەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا