مستەفا كازمی هەواڵی ئەشكەنجەدانی زیندانییان رەت دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق، لە بارەی ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی دەكرێن، سەبارەت بە ئەشكەنجەدانی زیندانییان و وەرگرتنی دانپێدانانی بەرپرسان و بازرگانان لە ژێر فشار و ئەشكەنجەدا بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئەو تۆمەتانە بێ بنەمان و داواكارین ئەوانەی بەڵگەی یاسایی متمانەپێكراو و پشتڕاستكراویان هەیە بیخەنەڕوو.

لە بەیاننامەكەدا، كە لە پێنج خاڵدا بڵاوكراوەتەوە، مستەفا كازمی، رەتیكردووەتەوە، هیچ كەسێك بە بێ بڕیاری دادگا دەستگیر كرابێت و ئەشكەنجە درابێت.

لە كۆتایی روونكردنەوەكەیدا، مستەفا كازمی نووسیویەتی، داواكارین حكومەتی ئێستا ئەرك و بەرپرسیارێتی خۆی راپەڕێنێت و هەموو رێكخراو و دامەزراوەكانی بواری مافی مرۆڤیش پێویستە لەسەریان چاودێری هەر پێشێلكارییەكی گریمانە كراو بكەن. پێشوازیش لە پڕۆژەی ئاشكراكردنی راستییەكان و نەهێشتنی شاراوەیی لە هەموو دۆسییەكان دەكەین.

ئەم روونكردنەوەیەی كازمی دوای ئەوە دێت، لە چەند رۆژی رابردوودا، رۆژنامەی واشنتن پۆست راپۆرتێكی لە بارەی پێشێلكاری مافی مرۆڤ لە زیندانەكانی عێراق لە سەردەمی مستەفا كازمی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە سەردەمی كازمیدا لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی كەسایەتی سیاسی و بازرگان و بەرپرسانی رفاندووە و لە ژێر ئەشكەنجە و رووتكردنەوە و سوكایەتیپێكردندا دانپێدانانی وەرگرتوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا