كۆمپانیایەكی چینی سەركەوتنی ڤاكسینەكەی رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس:
ئەو ڤاكسینەی كۆمپانیایەكی چینی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستی كردووە، ئەنجامی ئەرێنی باشی بەدەستهێناوە.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان، ئەنجامی تاقیكردنەوە سەرەتاییەكان دەریخستووە، ڤاكسینی تاقیكاری سینۆڤاك بایۆتیك وەڵامێكی خێرای هەبووە بۆ دروستكردنی بەرگری دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ڤاكسینی كۆرۆناڤاك‌و چوار ڤاكسینی تر، كە لە چین گەشەیان پێ دەدرێت لە ئێستادا لەقۆناغی سێیەمی تاقیكردنەوەكانن.

پێشتر ڕێكخەری تەندروستی بەرازیل بەهۆی پەرەسەندنێكی زۆر خراپەوە تاقیكردنەوە كلینیكییەكانی كوتانی سیننۆڤاكی ڕاگرتبوو، دوای مردنی خۆبەخشێك.

پێشتریش كۆمپانیای مۆدێرناو فایزەری ئەمریكی ئەنجامی قۆناغی سێیەمی تاقیكردنەوەكانیان راگەیاندبوو، كە بەرێژەی زیاتر لەسەدا نەوەد ئەرێنی بوو بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا