نیشانەکانی بوونی ژیان لەسەر هەسارەی زوهرە

پۆڵەتیک پرێس

تیمێکی توێژینەوەی نێودەوڵەتی هاوبەش توانیان چەند نیشانەیەکی کیمیایی بدۆزنەوە کە ئاماژە بە بوونی ژیان لەسەر هەسارەی زوهرە دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، میدیاکانی جیهان بڵاویان کردەوە، ئەمە یەکەم جارە تێیدا زانایان بوونی نیشانەکانی ژیان لەسەر هەسارەی زوهرە ئاشکرا دەکەن، ئەوەش لەکاتێکدایە دەیان ساڵە تەنیا پێشبینییان کردووە.

بەپێی توێژینەوە نوێیەکە، ئەو تیمە سەرسام بوون بە بوونی گازی فۆسفین PH3 لە بەرگەهەوای هەسارەی زوهرەدا.

گازی فۆسفین لەسەر زەوی بەهۆی بوونی بوونەوەری زیندووەوە پەیدا دەبێت، ئەویش یان بەهۆی چالاکی مرۆیی یاخود بەهۆی هەندێک جۆری بەکتریاوە دروست دەبێت، تا ئێستا زانایان نازانن بە کام رێگایە ئەو گازە لە زوهرەدا دروست بووە.

زوهرە لەگەڵ زەویدا بە دووانە ناودەبرێن، لەبەرئەوەی قەبارەکەی نزیکە لە قەبارەی هەسارەکەمانەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆرینەی تایبەتمەندێتیەکاندا لە زەوی جیاوازە، بەنموونە، پلەی گەرمیی ئەو هەسارەیە دەگاتە ٤٦٥ پلەی سەدی ئەوەش واتە چەندین جار لە پلەی گەرمی زەوی زیاترە.

زانایان پێیانوایە زوهرەش رۆژێک لە رۆژان و چوار ملیار ساڵ لەمەوبەر وەک زەوی شین بووە بەڵام بەهۆی زیادبوونی چالاکی خۆر زەریاکانی بەهەڵم بوون کە بووەتەهۆی دروستکردنی ئەو بەرگەهەوا چڕە.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا