ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی وەفدی هەرێم و وەزارەتی پلان دانانی عێراق ئاشكرادەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزیری پلاندانانی عێراق، لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی و ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لەناو بودجە گفتوگۆدەكەن.

رۆژی دووشەممە 13_2_2023 وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ محەمەد تەمیم، وەزیری پلاندانانی عێراق و جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوە.

‎بەپێی راگەیەندراوی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر كارنامەی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقی فیدراڵ كرایەوە و گفتوگۆ كرا لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی و ماف و شایستە داراییەكانی هەرێم لە ناو بودجەكەدا.

‎لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، هەردوولا بیروڕایان لەبارەی پەرەپێدان و ئامادەكردنی رەشنووسی یاسای نەوت و غاز و ناردنی پێشنیازەكانی حكومەتی هەرێم لەسەر ئەو پرۆژە یاسایە بۆ وەزارەتی نەوتی عێراق ئاڵوگۆڕكرد و بڕیاردرا لەپێناو گەیشتن بە چارەسەر و رێكەوتن كۆبوونەوەو گفتوگۆكان درێژەیان هەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا