عەمار حەکیم داوا دەکات کێشەی نەخوێندەواری چارەسەر بکرێت

پۆڵتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتیمانی داوا دەکات، چارەسەری بەرزبوونەوەی ڕێژەی نەخوێندەواری بکرێت.

عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، لە ڕۆژی جیهانی خوێندەواریدا، داوا لە دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن دەکات، هەنگاوی جدی و بەپەلە بنێن بۆ چارەسەری نەخوێندەواری لە عێراق بە کردنەوەی ناوەندی خوێندن ڕێکخستنی خولی تایبەت، بۆ هەموو تەمەنێک و بۆ هەردوو ڕەگەز بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکانی ژیان، وەک ئەرکێکی نەتەوەیی.

ئاماژەی بەوەشدا، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن کە هۆکاری بەرزبوونەوەی ڕێژەی نەخوێندەواری لە عێراق بە تایبەت لەم ساڵانەی دواییدا چارەسەر بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا