کەشناسی: بارانی بەلێزمە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت.

بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە بەگشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە کاتەکانی بەیانیدا باران بارین لە سنووری پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات لە دوای نیوەرۆ سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە.

وتیشی، لە شەودا رێژەی باران بارین زیاتر دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت، پلەکانی گەرما یەک بۆ سێ پلەی سیلیزی بەراورد بە دوێنێ نزمدەبنەوە.

لەبارەی کەشی سبەی چوارشەممە ئاماژەی بەوەکرد، لە ئەنجامی زیادبوون و قووڵبوونەوەی نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەراست شەپۆلێکی سەرتاسەری باران بارین تەواوی ناوچەکەمان دەگرێتەوە باران بارینی مام ناوەند و لێزمە باران لە ناوچە جیا جیاکان دەبێت کاریگەریەکەی لە دوای نیوەرۆ بە هێزتر دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، سەرەتا لە رۆژئاوای هەرێم و سنووری پارێزگای دهۆک دابارینی بەهێز دەبێت و لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت، کاریگەریەکەی لە دوای نیوەرۆ درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنووری پاڕیزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و ناوچەشاخاویەکان و سەنتەری پارێزگای هەولێر، وە لە کاتەکانی ئێوارە درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنووری پارێزگای کەرکوک و سلێمانی و هەڵەبجە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا