هێمن میرانی: هەركەس چەكی بێ‌ مۆڵەتی پێ بگیرێت لە ساڵێك تا سێ‌ ساڵ بەند دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، لەدوای 21 ی تەمموز چەكی بێ‌ مۆڵەت بە هەركەس بگیرێت لە ساڵێك تا سێ‌ ساڵ بەند دەكرێت و لە دوو ملیۆن تا پێنج ملیۆن سزای دارایی دەدرێت.

هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند: 21ی تەممووزی 2023 وەكو دواكات بۆ تۆماركردنی چەكی بێ مۆڵەت دانراوە، پێشتر بنكەكانی تۆماركردنی چەك ڕاگەیەنرابوون و بڵاو كرابوونەوە، تاكو هاووڵاتییان چەكەكانیان تۆمار بكەن، ساڵێك بەس بوو بۆ هۆشیاركردنەوە و ئاگاداریی خەڵك تاكو چەكەكانیان لای حكوومەت تۆمار بكەن، ئەوەی مەبەستی بووبێت چەكەكەی تۆمار بكات، كردوویەتی.

ڕاشیگەیاند: ئەو چەند مانگەی ماوە داوا لە هاووڵاتییان دەكەین سەردانی ئەو بنكانە بكەن، چونكە لە 21ی تەممووز بارودۆخەكە لە ڕووی یاساییەوە دەگۆڕێت، هەر كەسێك چەكی بێ مۆڵەتی پێوە بگیرێت، بەپێی ماددەی 15 لە یاسای ژمارە 2ی ساڵی 2022، مامەڵەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت؛ لە ساڵێك تا سێ ساڵ بەند دەكرێت و لە دوو ملیۆن تاكو پێنج ملیۆن سزای دارایی دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا