سەرۆكی ئەمریكا هێرشی توند دەكاتە سەر ڤلادیمێر پوتن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی ئەمریكا، ڤلادیمێر پوتن بە دیكتاتۆر وەسف دەكات و سەرۆكی رووسیاش دەڵێت، بایدن لە ئاستێكی زۆر نزمدایە و پێویستی بە وەڵامدانەوە نییە.

دیمیتری بیسكۆف وتەبێژی كۆشی كرملن رایگەیاند، ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی روسیا پێی وایە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لە ئاستێكی زۆر نزمدایە و خۆشی بەو شێوەیە نابینێت كە داببەزێت بۆ ئەو ئاستە نزمەی بایدن و پێویستی بە وەڵامدانەوەش نییە، چونكە ئاستی جەماوەریی بایدن و پوتنیش لەناو وڵاتەكانیان ئەو راستییە دەسەلمێنێت كە بایدن لە چ ئاستێكدایە و پوتنیش لە چ ئاستێكی جەماوەریدایە.

ئەو وەڵامەی وتەبێژەكەی كۆشكی سەرۆكایەتی روسیا دوای ئەوە دێت كە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لەكاتی بەسەركردنەوەی كامپێكی ئاوارەكانی ئۆكرانیا لەسەر سنوورەكانی پۆڵەندا رایگەیاند، پوتن دیكتاتۆرە و تاوانباری جەنگە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا