كشتوكاڵی هەرێم: وشكە ساڵی لە بەشێك لە ناوچەكان دروستبووە

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و كۆگاكانی ئاو لە وەزارەتی كشتوكاڵ ئاشكرایدەكات، لە دەشتی هەولێرو گەرمیان و كەركوك وشكە ساڵی رێژەیی دروستبووە و بۆ رووبەڕووبوونەوەشی وەزارەتی كشتوكاڵ پلانی خۆی رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەكات.

ئەكرەم ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و كۆگاكانی ئاو لە وەزارەتی كشتوكاڵ بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەشێوەیەكی گشتی نیوەی رێژەی ساڵی رابردوو بارانباریووە بۆیە لە بەشێك لە ناوچەكان وشكە ساڵی رێژەیی دروستبووە و بۆ كشتوكاڵیش دەتوانرێت بوترێت ساڵەكەی نەهاتە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ناوچانەی وشكەساڵی تێیاندا سەری هەڵداوە بریتین لە دەشتی هەولێر و گەرمیان و كەركوك، تەنها مانگێك ماوە بۆ وەرزی باران بارین بۆیە پێشبینییەكان نیشانی نادەن ئاو هەبێت.

دەشڵێت، “بۆئەوەی ئاو لە بەنداوەكاندا هەبێت دەستی پێوە دەگرین بۆ چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی وشكەساڵیش لەم مانگەدا ئەنجومەنی وەزارەتی كشتوكاڵ كۆبوونەوەی دەبێت و پلانی خۆی دادەنێت بۆ ئەوەی پلان دابنێت و داوای بودجە لە ئەنجومەنی وەزیران بكات”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا