پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت لە بەرزیدایە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە سەروو 121 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەگوێرەی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 121 دۆلار و دوو سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 120 دۆلار و دوو سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
یەکشەممەی ڕابردوو ئابووریناسێکی عێراقی ئاشکرای کرد، لە ساڵی 2022دا نرخەکانی نەوت دانابەزن و هەر لە بەرزیدا دەمێننەوە.