پێلوسی دووبارە دەبێتەوە بە سەرۆکی کۆنگرێس

پۆڵەتیک پرێس

نانسی پێلوسی بۆ جاری دووەم بووە سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا و بەسەر هاوتا کۆمارییەکەیدا سەرکەوت.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە، نانسی پێلوسی لەسەر لیستی دیموکراتەکان دووبارە وەک سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا هەڵبژێردرایەوە و بەسەر کیڤن مەکارسی کۆماریدا سەرکەوت.

بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، پێلوسی 216 دەنگی بەدەستهێناوە، لەکاتێکدا مەکارسی 209 دەنگی بەدەستهێناوە.

باس لەوەش کراوە، پێلوسی 81 ساڵ بەهۆی زۆری تەمەنییەوە ترسی هەبوو جارێکی دیکە هەڵبژێردرێتەوە.

لە ساڵی 2003ەوە، پێلوسی نوێنەرایەتی حزبی دیموکراتەکان دەکات لە کۆنگرێسی ئەمریکا و تاکە ژنە کە پۆستی سەرۆکی کۆنگرێسی وەرگرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا