حکومەتی عێراق بەبێ زیادە قەرز بە هاووڵاتیانی دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەستپێشخەرییەکی حکومەتی بۆ پێدانی قەرزی بێ یادە بە هاوڵاتیان ڕاگەیاند.

حەسەن نازم، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە دوای کۆبوونەوەی هەفتانەی حکومەت ئەنجامیدا وتی، ” حکومەت چەندین ڕێکاری گرتووەتەبەر بۆ گرنگیدان بە پرسی نیشتەجێبوون”.

نازم وتیشی، ” بانکی ناوەندی زیاتر لە تریلیۆن  و ٨٠٠ ملیار دینار بۆ بانکی وەبەرهێنان و سندوقی نیشتەجێبوون دابین دەکات”.

وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، ” دەستپێشخەرییەکەی حکومەت بۆ پێدانی قەرزی درێژخایەنە بە هاوڵاتیان بۆ کڕین یاخود دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون، ماوەی دانەوەی قەرزەکەش ٢٠ ساڵ دەبێت، هیچ زیادەیەکیشی ناچێتەسەر”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا