پێدەچێت کۆتایی ئەمساڵ پڕۆژەیاسای بودجەی 2022 جێگیربکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری کاروباری دارایی و ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشبینی دەکات کۆتایی ئەمساڵ پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022 پێشکەش بکرێت.

مەزهەر محەمەد ساڵح هیوای خواست، پڕۆژەیاسای بودجەی 2022 بەر لەراگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان یاخود لەگەڵ راگەیاندنی ئەنجامەکان و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند بکرێت و گفتوگۆی لەسەر بکرێت و جێگیربکرێت.

هاوکات، هیوای خواست وەزارەتی دارایی لەیەکەم یاخود دووەم دانیشتنی پەرلەمانی نوێی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوو پێشکەش بکات و گفتوگۆی لەسەر بکرێت و بەزوویی بڕیاری لەسەر بدرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە لە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا