بەر لەهەڵبژاردنەکان پڕۆژەیاسای بودجەی 2022 ئامادەدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، وەزارەتی دارایی لەجوڵەدایە بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022 و حکومەتی عێراقیش کار بۆ تەواوکردنی پڕۆژەیاساکە دەکات بەر لەهەڵبژاردنی پێشوەختە.

لەوبارەیەوە جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان رایگەیاند، جوڵەیەکی وەزاری هەیە بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022 بەومەبەستەش لیژنەیەک لەئەندامانی پەرلەمان پێکهێنراوە تا تاوتوێی چۆنێتی ئامادەکردنی پڕۆژەیاساکە بکەن.

وتیشی: حکومەتەکەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرپرسە لەئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجە و ناردنی بۆ پەرلەمان بەپێی یاسای ئیدارەی دارایی.

بەپێی قسەی جەمال کۆچەر، حکومەتەکەی کازمی دەبێت لەم مانگەوە دەست بەئامادەکردنی پڕۆژەیاساکە بکات و تا مانگی تشرینی یەکەم و بەر لەوادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان تەواوی بکات.

ئەوەشی خستەڕوو، لەحاڵەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا، ئەندامانی خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق هەڵدەستن بەخوێندنەوە و تاوتوێکردن و دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا