لیژنەی دارایی: بەهۆی پابەندنەبوونی هەرێمەوە بودجەی ساڵی داهاتوو پەسەندناکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پابەندنەبوونی هەرێم بە یاسای بودجەی 2021 بەربەست لەبەردەم پڕۆژەیاسای بودجەی 2022 دروست دەکات.

محەمەد شەبەکی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان رایگەیاند، ئەو ماوە کەمەی لە تەمەنی پەرلەمانی عێراق ماوە، بەشی ئەوە ناکات تیایدا پڕۆژە یاسای بودجەی 2022 پەسەندبکرێت.

وتیشی: کێشەکانی بودجەی 2021 لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەند، هێشتا چارەسەر نەکراون و هەرێم پابەند نەبووە بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی ماددەی 11 لە یاسای بودجە و هەر ئەمەشە بەربەست لەبەردەم پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022 دروست دەکات.

پێنجشەممەی رابردوو عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای 2022 تەواو بووە و لەماوەی سێ هەفتەی دیکەدا لە ئەنجومەنی وەزیران رادەگەیەنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا