ئەمڕۆ دەست بەدابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ، یەک شەممە 19ی ئادار، دەست بە دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2016 دەکرێت.

سایلۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ” ئاگاداری سەرجەم ئەو جوتیارانە دەکەین، کە لە بەرواوری یەک تا پێنجی مانگی شەشی ساڵی 2016، گەنمیان ڕادەستی سایلۆی سلێمانی کردووە، ئەمڕۆ یەک شەممە سەردانی بەشی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لە ناحیەی پیرەمەگرون بکەن، بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو جوتیارانەی بۆ ساڵی 2015 گەنمیان ڕادەستی سایلۆکەمان کردووە و تائێستا نەهاتوون بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان، کە ژمارەیان نزیکەی 200 مامەڵە دەبێت، سەردانیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەکانیان.

لەکاتێکدا، لەگەڵ دابەشکردنی ئەم پارەیە بەسەر جوتیاراندا کۆتای بە قەرزی حکومەتی عێراق و کێشەی پارەی گەنمی جوتیاران دێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا