یەبەشە: بەهۆی بۆردومانی توركیاوە دوو فەرماندەمان شەهید بوون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەیی گشتیی یەكینەكانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە) راگەیاند، لە كۆمەڵگەی خانەسۆری سەر بە قەزای شنگال، ئۆتۆمبێلێك لەلایەن “درۆنەكانی توركیاوە كراوەتە ئامانج، بەو هۆیەوە دوو فەرماندەی یەبەشە” گیانیان لەدەستداوە و شەڕڤانێكیشیان برینداربووە.

رۆژی دووشەممە 27-2-2023، فەرماندەیی گشتیی یەكینەكانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە) راگەیەندراوێكی لەبارەی بۆردوومانێك لە كۆمەڵگەی خانەسۆر بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتووە: بەیانیی ئەمڕۆ لە رێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرشكرایە سەر ئۆتۆمبێلێك و فەرماندەكانی یەبەشە پیر چەكۆ و ئاگر جەعفەر و شەڕڤانێكی دیكە كرانە ئامانج لە كاتێكدا ویستوویانە بچنە پرسەی دوو گەنجی ئێزدی. لە هێرشێكی ئاسمانیدا دوو فەرماندەكە شەهید بوون و شەڕڤانیكی دیكەش برینداربووە.

پیر چەكۆ، فەرماندەی فەوجی 80 ی حەشدی شەعبی بووە. بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، پیر چەكۆ (سەعید عەلی بەدەل) لە ساڵی 2016 چووەتە ریزەكانی یەبەشەو بۆ ئەوەی بەهانای خەڵكی ئێزدییەوە بچێت كە چەكدارانی داعش لە ئابی 2014 هێرشی كردە سەر ئێزدییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا