پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
جێگری پێشووی سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لە گوڵەخانە هێزێکی پارتی سۆسیالیست دیموکرات هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی و کوڕەکەی بریندارە.
عەبدوڵا حاجی مەحمود، جێگری پێشووی سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان راگەیاند، هێزێکى حیزبى سۆسیال دیموکراتى کوردستان هێرشیکردووەتەسەر ماڵەکەى و کوڕەکەى بریندارە.
دەڵێت، سەرۆکى پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بەدەستى خۆى (ئاڕ پى جى)ییەکى ناوە بە ماڵەکەیەوە، شەڕەکە بەردەوامە و کوڕەکەى برینداربووە.
لەماوەى رابردوودا کێشە و ململانێ لەنێوان محەمەد حاجى مەحمود، سەرۆکى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان و عەبدوڵا حاجى مەحمودى براى دروستبوو، بەهۆى کێشەکانەوە چەندین جار روبەڕووبوونەوە و گرژى روویداوە و هێزە ئەمنییەکان چووبوونە ناوچەکە بۆ رێگگرتن لە گرژیى زیاتر.
دەنگۆی کوژرانی پاسەوانێکی عەبدوڵای حاجی مەحمود هەیە. بەڵام تائێستا بەفەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە.