نوری مالكی: درێژكردنەوەی تەمەنی حكومەت مەرگە بۆ پەرلەمان و دەستور

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، حكومەتی ئێستا گرێبەستی بە پێچەوانەی دەستور كردووە و درێژكردنەوەی تەمەنی حكومەتی ئێستا ڕاگەیاندنی مەرگە بۆ پەرلەمان و دەستور.

نوری مالكی لە چاوپێكەوتنێكدا ئاماژەی بە پڕۆسەی سیاسی لە عێراق كرد و ڕایگەیاند، پڕۆسەی سیاسی لە عێراق دەستوەردانی ئاشكرای دەرەكی وەك ئێستای بەخۆیەوە نەبینیوە و ئێستا گۆڕاوە بۆ فەرمانكردن.

وتیشی: ئەمریكا دژی پڕۆژەی پەراوێزخستنی سیاسییە و هۆشداری داوەتە وڵاتانی هەرێمی و لایەنەكانی عێراقی دەستوەردانەكانیان ڕابگرن.

سەرۆكی ئیتیلافی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتەكەی كازمی گرێبەستی پێچەوانەی دەستوری كردووەو هیچ كەسێك بوێری نیە داوای درێژكردنەوەی بكات، درێژكردنەوەی تەمەنی حكومەتەكەی كازمی ڕاگەیاندنی مەرگە بۆ پەرلەمان و دەستور.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا