لە ماوەی دە ساڵدا زیاتر لە 300 هەزار كەس لە سووریا كوژراون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمیسیاری باڵای مافەكانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، رایگەیاند، ژمارەی پشتڕاستكراوی كوژراوەكان بە هۆی شەڕی ناوخۆیی سووریاوە نزیكەی 350 هەزار كەسە و ژمارە راستییەكەش زۆر لە سەرووی ئەمە دایە.

47 مین دانیشتنی ئەنجوومەنی مافەكانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان، لە نووسینگەی جنێڤی نەتەوەیەكگرتووەكان لە سویسرا بەردەوامە.

میشێل باشلێت كۆمیسیاری باڵای مافەكانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، لەو گدوتارەی كە پێشكەشی ئەنجوومەنەكەی كرد، زانیاری لەسەر ژمارەی گیانلەدەستدان لە شەڕی ناوخۆی سووریا كە ماوەی دە ساڵە بەردەوامە، خستەڕوو.

باشلێت، سوپاسی ئەو چەند كەس و رێكخراوە كەمەی كرد كە ژمارەی كوژراوەكانیان لەكاتی پێكدادانەكاندا بە بەڵگە كردووە و ئاماژەی بە گرنگیی ئەو ئامارانەی كرد كە رایدەگەیەنێت، لەرووی دەستەبەری لێپرسینەوە و نیشاندانی ئەوەی كە قوربانییەكان لە بیرنەكراون.

باشلێت، ئەوەشی ئاشكرا كرد كە لیستێكیان كۆكردووەتەوە كە 350 هەزار و 209 كەس لە خۆدەگرێت كە لە پێكدادانەكانی سووریا لە ماوەی نێوان مانگی ئاداری 2011 وە بۆ ئاداری 2021 كوژراون.

باشلێت، ئەوەی خستەڕوو، زۆر بە وردی كاریان لەسەر ئەو ئامارە كردووە و دیارییان كردووە و وتی: بەڵام، ئەمە، تەواوی ئەو تاوانی كوشتنانە نییە كە لەو ماوەیە لە سووریادا ئەنجام دراوە و ناشبێت ئاوها ببیندرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا