وەزارەتی دارایی بۆ مانگی ئادار ھەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی ھەرێم نەکرێتەوە پارە رەوانە ناکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، بۆ مانگی سێ ئەگەر ھەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی ھەرێم نەکرێتەوە، ھیچ پارەیەک رەوانە ناکات، داواش لە وەزارەتی نەوت و سۆمۆ دەکات ئاستی پابەندی ھەرێم بە رادەستکردنی نەوت رابگەیەنن.

وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، دادگای فیدراڵی عێراقیان ئاگادار کردووەتەوە کە مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان خەرج دەکەن، چونکە رێکاری بە ئەلکترۆنیکردنی فەرمانبەران کاتی دەوێت و بەم مانگە تەواو نابێت، بەڵام بۆ مانگی ئادار ئەگەر ھەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی ھەرێم نەکرێتەوە، ھیچ بڕە پارەیەک رەوانە ناکات.

وەزارەتی دارایی عێراق بەرپرسیارێتی یاساییشی خستە ئەستۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە دروستی و وردیی زانیاری و داتاکان کە پێشکەشی لایەن و دەستە چاودێری و یاساییەکان دەکات، بۆ خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی راستەقینە.

ھەروەھا داوای لە وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت “سۆمۆ” کردووە، ھەڵوێستی خۆیان لەبارەی ئاستی پابەندی ھەرێمی کوردستان بە رادەستکردنی نەوت بەپێی ماددەی 11 و 12 لە یاسای بودجە رابگەیەنن، 25 ى ھەموو مانگێکیش زانیاری وەربگرن لەسەر نەوتی ھەناردەکراو و رادەستکراو لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا