پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی دەڵێت، لە هەوڵدان بۆ ئەوەی بەمنزیكانە دەستبكەن بە دروستكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون بۆ هەژاران و كەمدەرامەتان.
عەزیز سەعید بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی رایگەیاند، یەك وەبەرهێنەر ئامادەیی پیشاندوە پرۆژەكە جێبەجێبكات و رێنماییەكانی دەستەی وەبەرهێنانیان ئاراستەكردووە تاكو بزانن ئامادەیە بە پێی ئەو رێنماییانە یەكەكەكان دروست بكات، هاوكات داوایان لە شارەوانی كردووە شوێن و رووبەری ئەو زەوییەیان بۆ دیاری بكات تاكو وەبەرهێنەر پلان و نەخشە سازی خۆی لەسەر بكات.
لەكۆی 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون كە بۆ كرێنشینان و كەمدەرامەتان لە هەرێمی كوردستان دروست دەكرێت هەشت هەزارو 600 یەكەی نیشتەجێبوونیان بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەرین دیاریكراوە كە پێنج هەزارو 200 یەكەیان بۆ سلێمانییە.